بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی "ئێسحاق جەهانگیری"دا هاتووە: بە پێی فەرمانی سەرۆک کۆماری بەڕێز هەموو سەفەری دەرەکیی پێرسۆنێلی دەزگاگەلی دەوڵەتی بۆ بەشداری لە کۆڕبەند و پیشانگا نێودەوڵەتییەکان و وەک ئەوان (جگە لە وەزارەتی دەرەوە) هەڵدەوەشێتەوە.
جەهانگیری بە ئاماژە بەوەی کە ئامانج لەو کارە پێشگری لە هاتنی زیاتری ڤایرووسی کرۆنا بۆ وڵاتە، ڕاشیگەیاند: بابەتە ئاوارتەییەکان بە پێشنیاری باڵاترین بەرپرسی دەزگای بەڕێوەبەری و پشتڕاست کرانەوەی جێگرایەتی یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەنجام دەدرێ. دیارە ڕاسپاردەگەلی بەڕێکراوە دوای پشتڕاست کرانەوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی دەتوانن لە شوێنی کار و ژیانیان ئامادە بن.
Your Comment