بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ئەستێرەناسان بۆ یەکەم جار مۆلۆکۆلی ئۆکسیژێنیان لە کاکێشانێکی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری دۆزیەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە تاقمێک لە توێژەران لە ناوەندی توێژینەوەیی "شانگهای ئاسترۆنۆمیکاڵ" بە شرۆڤەکردنی شەپۆلگەلی تیشکی لە کاکێشانی مارکاریان ٢٣١ بۆ زەوی، بەو دیاردەیان زانیوە. ئەو کاکێشانە نزیکەی ٥٨١ ملیۆن ساڵی تیشکی لە زەوی دوورە.
لێکدانەوەی شەپۆلگەلی تیشکی لەو کاکێشانە لە دوو شونی جۆراوجۆرەوە ئەنجام دراوە کە یەکیان بە تەلەسکۆپی ٣٠ مەتری IRAM لە گرانادای ئیسپانیا و ئەوی دیکەیان بە تەلەسکۆپی Northern Extended Millimeter Array لە چیاکانی ئاڵپی فەڕەنساوە بووي.
بە گوێرەی لێکدانەوەی زانایان، پێدەچی ئاستی ئۆکسیژێنی ناو کاکێشانی "مارکاریان ٢٣١"، ١٠٠ هێندەی ئۆکسیژنی دۆزراوە لە کاکێشانی رێگەی شیری بێت.
Your Comment