AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٣ ٢٠:٤١

فەرشادان بۆ جاری دووهەم لە کوردستانەوه چووە مەجلیس

فەرشادان بۆ جاری دووهەم  لە کوردستانەوه چووە مەجلیس

سەرۆکی بنکەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە هەڵبژاردرانی سەید مەهدی فەرشادان و موحسن فەتحی بۆ نوێنەرایەتی شارەکانی دیواندەرە، سنە و کامیاران بە زۆرترین دەنگی جەماوەری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئیقباڵ ڕاشیگەیاند: سەید مەهدی فەرشادان بە مسۆگەر کردنی ٣٥ هەزار و ٧١٦ دەنگ و موحسن فەتحی بە ٣٢ هەزار و ٥١٨ دەنگ لە سەرجەم ١٢٧ هەزار و ٨٣٨ دەنگی بەشداربووی ئەو سێ شارە، وەک هەڵبژاردەی یەکەم و دووهەمی شارەکانی دیواندەرە، سنە و کامیاران ڕەوانەی بەهارستان کران.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە هەڵبژاردنەکانی مەریوان و سەڵاوا خاتوو شیوا قاسمی پوور بە ٨ هەزار و ٥٢٨ دەنگ لە سەرجەم ٣٧ هەزار و ٧٥١ دەنگی بەشدار بوو، بە نوێنەرایەتی ئەو ناوەندە هەڵبژاردرا.

News ID 31145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha