بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا پاش سەردانی ئەنقەرە و هەولێر و ئەنجامدانی کۆمەڵێک دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە کوردستانی سووریا و لە گەڵ مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دیداری کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوەگەلی خۆجێی، لەو دیدارە لایەنەکان سەبارەت بە وردەکاریی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش گفتوگۆیان کردووە و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا ڕایان گۆڕییەوە.
جەیمز جەفری پاش سەفەری رۆژی چوارشەممەی بۆ ئەنقەرە و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورک لە پەیوەندی لە گەڵ پرسی ئێدلەب، چووە هەولێر و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
بۆچوونی ئێوە