بەفر گوندەکانی کوردستانی گەمارۆدا /دابەش کردنی خۆراک بە کۆپتەر

پاکێجی مادەی خۆراکی لە گوندە بەفر گرتووە گەمارۆ دراوەکانی کوردستان بە کۆپتەر دابەش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دوایی بە هۆی بارینی بەفری قورس و کڕێوە ڕێگای ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی کوردستان داخراوە بە شێوەیەک کە هەندێک لە ئەو گوندانە نزیک بە ١٠ ڕۆژە کە ڕێگای پێوەندیان لە گەڵ شارەکان داخراوە و دەست پێڕاگەیشتن بە مادەی خۆراکی بۆیان ئەستەمە. بارینی بەفر لە ناوچەگەلێک لە شارستانی دیواندەرە لە ئاستیكدا بووە کە گوندەکان لە بەفردا گەمارۆ دراون و هەر بەو بۆنەوە مانگی سووری کوردستان بە کۆپتەر بەستەی مادەی خۆراکیی لە ژمارەیەک لە ئەو گوندانە دابەش کردووە.

بە پێی وتەی کارگێڕی مانگی سووری کوردستان، ٧ گوندی شارستانی دیواندەرە لە بەفر و کڕێوە گیریان خواردووە و هێزەکانی مانگی سوور و سوپا خەریکی فریاکەوتنن.

ڕێگاوبانی کوردستانیش ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی هەڵکرتنی بای توند و کرێوە، رێگای پەیوەندی ٨٠ گوندی پارێزگا داخرابوو کە ڕێگای ٣١ گوند کراوەتەوە بەڵام ڕێگای ٤٩ گوند هێشتا داخراوە.

News Code 31017

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =