بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "العالم"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەو لێدوانەدا سەبارەت بە کەسایەتیی شەهید حاج قاسم سولەیمانی وتی: حاج قاسم تەنیا کەسایەتییەکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو هاوکات بە باشی لە پرسە ئەمنییەکان دەگەیشت و بە وردی ئاگاداری پرسە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکانیش بوو و ئەمە تەنیا تایبەتی پرسەکانی لوبنان نەبوو، بەڵکوو بە هۆی پەیوەندی و پەیجوورییەکانی تەواو بە سەر پرسەکانی ناوچەدا زاڵ بوو.
حەرسەن نەسروڵڵا قوتابخانەی حاج قاسمی لە درێژەی قوتابخانەی و هزروبیری ئیمام خومەینی (رە) زانی و جەختی کرد: قوتابخانەی حاج قاسم واتە چوونە بەرەکانی ئۆپەراسیۆنی و لە گەڵ هەڵبژاردرانی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە بۆ فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسداران بەردەوام لە ناوچەدا حوزوری بوو و هەوڵی دەدا کەمایەسی و پێداویستییەکانی بەرەی بەرخۆدان دابین بکات و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ ئۆپەراسیۆنەکان چ لەباری کوالیتی و چ لەباری چەندایەتییەوە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆوە بینی.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژە بە ئاماژە بە دوادیداری خۆی لە گەڵ سەردار (سێ رۆژ بەر لە شەهیدکرانی) ڕایگەیاند: لەو دیدارە لە ناکاوە پێم وت کە میدیاکانی ئەمریکا زۆر تەرکیزیان خستۆتە سەر ئێوە و گۆڤارێکی ئەمریکیم نیشان دا کە لە ڕووبەرگەکەیدا نووسراوبوو "سەرداری بێ جێگرەوە" و وتیشم ئەوە نیشاندەری هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ تیرۆریەتی و دەبێ هوشیاری خۆی بێت و ئەو پێکەنی و لە وەڵامدا وتی شەهید بوون ئارەزوومە.
ناوبراو سەبارەت بە بەری کرانی تەرمی شەهید سولەیمانی و کرانە ئامانجی مووشەکیی بنکەی عەین ئەسەد، ڕاشیگەیاند: ئەو ڕووداوە خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی ناوچەدا و وەک ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویان رۆژانی شەهید و بەرێ کرانی تەرمی سەردار رۆژانی "یەوموڵڵا" بوون. ئەو ڕووداوە هاوکات بووە هۆی گۆڕانی ڕیزبەندییەکان، چونکە ترامپ ڕاستەوخۆی بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆ گرت و دانی بەوەدا نا کە ئەو فەرمانی تیرۆری دەرکردووە و بەو پێیە ڕووبەڕووبوونەوەکان تەنیا بە قەوارەی سەربازی نابەسترێنەوە و لە قەوارەی سیاسی، میدیایی، ئابووری، فەرهەنگی، ئەمنی و ... دەردەکەون و ئۆمەت دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان بناسن.
زیادیشی کرد: ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لایان وابوو بە تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە هەڵوێستەکانیان دەکشێنەوە، بەڵام کاتێک بڕیاری کرانە ئامانجی بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراق درا و ئەو ڕێژە مووشەکییە بەرەوڕوو ئەو بنکەیە تەقێندراوە، بۆیان دەرکەوت کە ئەو هەڵمەتەیان بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی وزرەی بەرخۆدان و بەرخۆدان بە گڕووتینتر لە بەرەکانی یەمەن، سووریا و تەنانەت بۆ تێکشکاندنی مامەڵەی سەدە بەرەوڕوویان دەبنەوە.
Your Comment