بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی ٢٢ی رێبەندان لە مەیدانی ئازادی تاران، ڕایگەیاند: لە ڕاستیدا شۆڕشی ئیسلامی ئێران پشتئەستوور بووە بە هەڵبژاردن؛ خەڵکی لە نێوان ڕژیمێکی گەندەڵی سەر بە ئەمریکا و نیزامێکی خەڵکسالار و دیموکراتی دینی، لە نێوان گەندەڵێکی وەک شا و پیاوێکی بە ئیمان و زانست و سیاسەتی وەک ئیمام خومەینی (رە)، ئیمامیان هەڵبژارد.
ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێمە دیموکراسیان هەڵبژارد؛ خەڵکی ئێمە لە نێوان دارەدەستبوونی زلهێزەکان و سەربەخۆیی، سەربەخۆیان هەڵبژارد. بە باوەڕی من ئو هەڵبژاردنانە ئەوڕۆش لە بەردەممانە و دڵنیام وەڵامی خەڵکی ئێمە هەمان وەڵامی ٤١ ساڵ لەوە پێش دەبێت.
سەرۆک کۆمار هەروەها جەختی کرد: ئەگەر ڕژیمی گەندەڵی پێشوو مۆڵەتی هەڵبژاردنی بە خەڵکی دابا، پێویستی بە شۆڕش و ڕاپەڕین نەبوو. ئەگەر ڕژیمی پێشوو خەڵکی ئازاد دەهێشت بۆ هەڵبژاردنی حکوومەت و یاسای بنەڕەتیان؛ رێگەی دەدا خەڵکی لە نێوان سەربەخۆیی و دارەدەستی، سەربەخۆیی هەڵبژێرن و ملی لە هەڵبژاردنی ساڵمی ئازادی نەتەوەیی نابا، شۆڕش نەدەکرا.
ڕۆحانی لە درێژەدا هەڵبژاردن و ئازادی هەڵبژاردن لە ئێرانی بە هۆکاری سەرەکی دوژمنایەتی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و وتیشی: بێ گومان ئەوان ٤١ ساڵە خەونی گەڕانەوە و داگیرکاریی ئێران دەبینن. بەڵام دەشزانن کە دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا یەکێکە لە باڵاترین دەسەڵاتەکان، بە واتایەکی دیکە باڵاترین دەسەڵاتی رۆژهەڵاتی ناڤین.
Your Comment