گفتوگۆی سەردار قائانی لە گەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی حیماس

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارن لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی حیماس لە ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لە گەڵ گەلی فەلەستین بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی سەدە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پەیوەندی تەلەفونی گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی فەلەستینی حیماس جەختی لە دۆڕانی پلانی ئەمریکیی ناسراو بە مامەڵەی سەدە لە ڕوانگەی ئێرانەوە کرد.

جێگری سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی هەروەها لە ئامادەیی ئێران بۆ تێکشکاندن و هەڵوەشاندنەوە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی بە هاوکاری گەلی فەلەستین بە تایبەت هێزەکانی بەرخۆدان هەواڵی دا و وتی: ئێران لە درێژەی رێبازی سەردار سولەیمانی بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیی گەل و بەرخۆدانی فەلەستین.

ئیسماعیل هەنیەش لەو گفتوگۆیەدا وێرای ئاراستە کردنی سپاس و پێزانینی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە هاوڕیزی نیشتمانیی فەلەستین بۆ ڕەت کردنەوەی ئەو پلانە کرد و وتی: دڵنیان لە بابەتی هێزی گەلی فەلەستین، بەرخۆدانی قارەمانیان و گەلانی ئۆمەی ئیسلامی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی سەدە.

شایانی باسە، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران شەوی ڕابردووش لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ زیاد نەخالە ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی جەختی لە درێژەی پاڵپشتییەکانی ئێران لە ئامانجی فەلەستین کردبوو.

News Code 30814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =