زۆرم هەوڵدا کوردی سووریا نەکەوێتە ژێرباری پەکەکە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە هەندێ کار لە کوردستانی سووریا بۆ دنەدانی تورکیا دەڵێت: بە ڕای من تەنیا ڕێگای چارەسەریی کێشەکانی کوردی سووریا ئەوەیە لە گەڵ بەشار ئەسەد ڕێکبکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ماوەیەک لەمەوپێش لە گەڵ "وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران" دیمانەیەکی لە شاری هەولێر ئەنجام داوە کە لە دوایین ژمارەی ئەم گۆڤارە ئێرانیەدا بڵاو بووەتەوە.

ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە لە وەرزنامەکە لە هەواڵێکی تردا چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەشێکی کورت لەو دیمانە درێژەی بڵاو کردەوە کە هەڵوێستی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بوو لە سەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتی تر.

دواتر وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بەم هەواڵەی مێهر ڕایگەیاند کە وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران بە ئەنقەست دەقی وتەکانی نێچیرڤان بارزانی دەستکاری کردووە و سەرۆکی هەرێم ئەو دەستەواژانەی بۆ ئەو ئەو مەبەستانە بەکار نەهێناوە.مێهر کاردانەوەی نووسیگەی سەرۆکایەتی هەرێمی وەک خۆی بڵاو کردەوە.

دواتر سەرنووسەری وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران وڵامی قسەکانی نووسینگەی بارزانی دایەوە و ڕایگەیاند کە قسەکان بە هەستیاریەوە تەرجەمە کراوەتە بە فارسی و بێ گومان گرتەی دەنگیمان لە لایە و ئەگەر داوا بکرێت بڵاوی دەکەینەوە و هیچ قسەیەک دەستکاری نەکراوە و لەبەر پلە و پایەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی هەستیاریمان لەبەرچاو گرتووە و وەک خۆی تەرجەمە کراوەتەوە.مێهر ئەمەشی بڵاو کردەوە وەک ئەرکی کاری پڕۆفشناڵی میدیایی.

ئێستا بەشێکی تری ئەو دیمانە بە کوردی بڵاو دەکەینەوە کە پەیوەندی بە بابەتی کوردی سووریاوە هەیە و باس لەو بابەتانەی دیکە ناکەین کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی نێچیرڤان بارزانی، لە سەر ناوچەکە و عێراق قسەی کردووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە گشتی هەموو دیمانەکە بە کوردی دادەبەزێنین.

نێچیرڤان بارزانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە چۆن بوو  دوای کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی سووریا، دەوڵەتی تورکیا ڕیسکی هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتەی قبووڵ کرد، وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ئەوانە کوردن و ئێمە هەست و سۆزمان بەرانبەریان هەیە، بەڵام ئەگەر لەم بابەتە وردببینەوە دەبینین کە تورکەکان نیگەرانی ئەمنیەتیان هەیە کە بە ڕاستیش هەر وایە و ئەم نیگەرانییە بوونی هەیە.

نێچیرڤان بارزانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە چۆن بوو  دوای کشانەوەی ئەمریکا لە خاکی سووریا، دەوڵەتی تورکیا ڕیسکی هێرشی سەربازی بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتەی قبووڵ کرد، وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ئەوانە کوردن و ئیمە هەست و سۆزمان بەرانبەریان هەیە، بەڵام ئەگەر لەم بابەتە وردببینەوە دەبینین کە تورکەکان نیگەرانی ئەمنیەتیان هەیە کە بە ڕاستیش هەر وایە و ئەم نیگەرانییە بوونی هەیە.

 لە ڕۆژی ئەوەڵەوە کە پرسی سووریا دەستیپێکرد، تورکەکان داخوازییان لە هێزەکانی پەیەدە ئەوە بوو کە هێڵێک لە نێوان خۆیان و پەکەکە دابنێن . واتە سنوورتان لەگەڵ پەکەکە ببێت. تەنیا داخوازیی تورکیا ئەمە بوو. بۆ تورکیا قورس بوو کە ۴۰۰ کیلۆمەتر سنووری لە گەڵ پەکەکە ببێت لە سووریا.برایانی کوردی ئێمە لە سووریا هەموو کارێکیان کرد کە تورکیا دنە بدەن. وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئاڵای پەکەکەیان هەڵکرد. هاوکات تورکەکان زانیاری وردیان بوو کە پەکەکە و پەیەدە پەیوەندییان هەیە. بۆ تورکیا بوونی پەکەکە لەم ناوچەیە هەڕەشەیەکی جدیە. تورکیا کاتێک ئەم هەڕەشە هەست پێدەکات خۆی دێتە مەیدان. هەڵبەت بە ڕای من هاتنی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا ، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

دووبارە دەڵێم کە کوردەکان دەبوایە کێشەکانیان لە گەڵ ئاغەی بەشار ئەسەد چارەسەر بکردایە. راسپاردەی من هەمیشە بۆ برایانی کوردم لە سووریا ئەمە بووە کە ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەشار ئەسەد بدۆزنەوە.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت:ئەمریکا لە ساڵانی رابردوو هەمیشە وەک کۆمپانیایەکی ئەمنیەتی سەیری کوردەکانی کردووە و نە وەک شەریک و هاوبەش. کوردەکان پێیان وابوو کە ئەمریکا پلان و ستراتێژی بۆیان هەیە بەڵام کە هیچ پلانێکی نەبوو. کوردەکان یازدە هەزار شەهیدیان دا. کاتێک وا بوو دەبوایە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کێشەیان لە گەڵ بەشار ئەسەد چارەسەر بکردایە. ئێستاش هەر دەبێ کوردەکان لە گەڵ بەشار ئەسەد رێکبکەوێت.

ئەوەشی وتووە کە ئەگەر کوردەککان لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو ئامۆژگاریەیان لە گوێ دەگرت، بەشار ئەسەد لە گەڵیان ڕێکدەکەوت، بەڵام ئێستا کار دژوارە چونکوو ئەسەد هەست بە سەرکەوتن دەکات. بەڵام بە هەر حاڵ بەشار ئەسەد بەرپرسە لە سووریا و باس لە خاکی سووریایە و دەبێ ڕێکارێک بۆ چارەسەریی پرسی کوردەکان لە ناوخۆی سووریا بخاتە روو.

ڕاشیگەیاند: ڕاستیەکیس هەیە، ئەوتا کە کوردەکان لە سووریا زۆر لە ژێر گوشاردا بوون، کوردەکان بەشێک لە گەلی سووریان و دەبێ مافیان بدرێت. پێشتر ئەوان ئامادە نەبوون تەنانەت ڕەگەزنامە و ناسنامە بە کورد بدەن و ئێمە پێشتر ئەوەمان لە بەشار ئەسەد داوا کردبوو.

ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەمریکاییەکان کوردیان هان دەدا کە نڕۆن لە گەڵ بەشار ئەسەد ڕێککەوتن بکەن. ئەگەر ئەو دەم دەڕۆیشتن و ڕێکدەکەوتن، زۆربەی ئەم گرفتانە ساز نەدەبوو. پەکەکەیش دەیویست ڕەوایی سیاسی خۆی لە ڕێگای کوردەکانی سووریاوە وەدەست بێنێت. کەواتە  ئەوان کوردەکانی سووریایان ئەسیر و پابەستی خۆیان کرد و بەو ئامانجە کە دەتوانێ لەم رێگاوە ڕەوایی سیاسی دەستبخات،وەک ئامێرێک ئەمانیان بەکارهێنا. ئەم هەڵە زۆر گەورە بوو.من بۆ خۆم زۆر هەوڵم دا کوردەکان حاڵی بکەم کە ئەمە هەڵەیە.

https://ku.mehrnews.com/news/30743

https://ku.mehrnews.com/news/30791

https://ku.mehrnews.com/news/30773

News Code 30797

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =