بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنووچێهر سەلمانزادە بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەرچی ئێران پەیوەندی راستەوخۆی جادەیی لە گەڵ چیندا نییە، بەڵام هاتوچۆکان بۆ ناو وڵات دەتوانێ لە هەر وڵات و سەرچاوەیەکی دیکەوە بێت .
وتیشی: بەو پێیە بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کرۆنا بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی لە هەموو سنوورە جادەییەکانی وڵات دابڕگەی مرۆیی چالاکتر کراوە بۆ چاوەدێری کردنی موسافیران و تووشنەبوونیان بەو ڤایرووسە.
ئاماژەی بەوەش دا کە پێرسۆنێلی وەزارەتی پزیشکی بەر لە هاتنی موسافیران و تەنانەت گەیشتنیان بە گەیتی پەساپۆرت، نەخۆشبوونیان تاوتوێ دەکەن.
بۆچوونی ئێوە