بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌شی ڕۆشنبیری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری ۲۳ ی كانونی دووه‌می ۲۰۲۰ ی زایینی، به به‌شداری ۲۵ خوێندكار، تاقیكردنه‌وه‌ی ستانداردی زمانی فارسی لە زناکۆ سلێمانی بەڕێوەبرد.
ئەم تاقیکردنەوە لایه‌نه زمانه‌وانیه‌كانی بیستن، نووسین، قسه‌كردن بۆ به‌شه زانستیه ئه‌ندازیارییه‌كان، زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، زانسته مرۆییه‌كان (گشتیه‌كان) و زانسته پزیشكیه‌كان له خۆگرتبوو.
تاقیكردنه‌وه‌ی سامفا به دوو به‌شی زانكۆیی و گشتی و له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ركه‌وتن له سامفای زانكۆیی یه‌كێكه له پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكارانی بیانی له زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
مه‌به‌ست له تاقیكردنه‌وه‌ی سامفا دیاریكردنی ئاستی توانستی زمانی فارسیه بۆ ئه‌و بیانیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن له قوتابخانه فێركاری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، نیشته‌جێ بوون، كار و چالاكیه بازرگانیه‌كان، دامه‌زراندنی نوسینگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و...هتد درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن.
Your Comment