دەبێ ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمریکا هەڵبوەشێتەوە

رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد: بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دابخرێن و تەواوی رێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەمریکا هەڵبوەشێنرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کەمێک بەرلەئێستا لەکاتی بەرێوەچونی خۆپیشاندانی ملیۆنی لەپایتەختی عێراق لەژێر ناوی " هەینی سەربەخۆیی"، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر داوایکرد، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دابخرێن .

وتیشی: دەبێ تەواوی رێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەمریکا هەڵبوەشێنرێتەوە، ئاسمانی عێراقیش بەڕوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکادا دابخرێت.
هاوکات، رێبەری رەوتی سەدر داواشیکرد، هێزەکانی ئەمریکا بەزووترین کات خاکی عێراق بەجێبهێڵن.
 لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەدژی عێراق، سەدر رایگەیاند پێویستە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەو وڵاتە توند نەبێت بەرامبەر عێراقییەکان چونکە وەک خۆی وەڵامدەدرێتەوە.
راشیگەیاند: ئەگەر ئەمریکا پێداگیری لەسەر مانەوەی بکات لەعێراق، وەک داگیرکەر و دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرد.
سەدر وتیشی: پێویستە هیچ هێزێکی بیانی لەعێراقدا نەمێنێت و هیچ وڵاتێکیش دەستێوەردان لەکاروباری عێراقدا نەکات.
لەبارەی رێکخستنەوەی سوپای عێراق، سەدر وتی پێویستە حەشدی شەعبی بخێرتە سەر وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری عێراق و بەتەواوەتی پابەندی بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت.

 سەدر هیواشی خواست جارێکی تر عێراق روبەروی شەڕێکی دیکە لەگەڵ هێزە بیانییەکان نەبێتەوە.

News Code 30669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =