لە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، کەسێک بە ناوی "ی.ش" ئەوڕۆ (یەکشەممە) دوای سەردان کردنی شێخ عەبدولکەریم چووبەک لە مزگەوتی محەمەد هافیت ئەفەندی لە گەڕەکی عەرەن تەپەی ناوچەی نوورشینی پارێزگای کوردنشینی بەتلیس، دەستڕێژیی کردۆتە سەر.
شێخ چووبەک دوای ئەو هێرشە بە قورسی بریندار ببوو و لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی گوراویماک و سەرەڕای پێڕاگەیشتنی پزیشکان، گیانی لە دەست دا.
سولەیمان سویلوو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیامێکدا بە بۆنەیە، ڕایگەیاند: "زۆر خەمبار بووم بە تیرۆری شێخی تەریقەتی نەقشبەندی. مەرگی زانایەک زۆر دڵتەزێنە. خودا لێی خۆش بێت".
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بەتلیس و سەرۆکی پۆلیسی ئەو پارێزگایە، کەسی هێرشبەرەکە دەستگیر کراوە و تا ئێستا هۆکارە و ئەنگێزەکانی ڕانەگیێندراوە.
Your Comment