بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی شاری سنە وەک بەرز ڕاگرتنی یادی گیان بەخت کردووەکانی ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی لە ئاسمانی تاران و هەروەها هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی موسافیرە کوردەکانی ناو ئەو فڕۆکە، لە مەیدانی حیجاب (گۆزەبەشانی ئاویەری سنە) مۆمیان داگیرساند و چەپکە گوڵیان دانا.
شیاوی ئاماژەیە لەو فڕۆکەیەدا دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی و هاوسەرەکەی و منداڵەکانی هەروەها دکتۆر ئاروین مورەتەب و هاوسەرەکەی کە بلیمەت و هەڵکەوتووی زانستی کورد بوون گیانیان لەدەستدا.
ژن و منداڵی بلیمەتێکی کرماشانی و ۵ کەس لە خەڵکی ساری مەهابادیش هەر لەم رووداوەدا گیانیان لەدەستدا.
Your Comment