بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ فاکس نیووز، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریای بە سەرکەوتنێکی گەورە زانی و جەختی کرد: ئەمریکا نابێ خۆی لە شەڕی هەزاران ساڵەی کورد و تورک وەردات.
ترامپ وتیشی: ئێستا هێزەکانی ئێمە تەنیا نەوتی سووریا دەپارێزن و بە سەریدا زاڵن، یان باشتره بڵێین ئەمریکا دەستی بە سەر نەوتی سووریا گرتووە.
شایانی باسە، ترامپ لە کۆتاییدا سەرەڕای ئەوەی پێشکەشکاری دیمانەکە لەوبارەیەوە پرسیاری لێ کردەوە، هەمان وتەی پێشووی دووپات کردەوە و وتی: ڕەنگە دروست وایە بڵێین، ئەمریکا نەوتی سووریای بە دەستەوە گرتووە.
بۆچوونی ئێوە