بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، دوای تێپەڕینی چەندین هەفتە لە هێرشە سەرکەوتووانەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل باسەکان لەسەر وردەکاری ئەو ئۆپراسیۆنە و ئاستی خەسارکانی لە مێدیاکانی ئەو ڕژیمە هەر درێژەی هەیە.
شەوی رابردوو مێدیاکانی ئیسرائیل دانیان پێدا نا کە بووژانەوەی پاڵاوگەی نەوتی حەیفا کە لە هێرشە مووشەکیەکانی ئێران بە سەرکەوتوویی کرایە ئامانج و 200 ملیۆن دۆلار تێچووی بۆ تێلاڤیڤ هەبووە.
چەند ڕۆژ لەمەوپێشیش ڕۆژنامەی زایۆنی ئیسرائیل هیوم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە هێرشی ئێران بۆ سەر دامەزراوەی پێترۆکیمیایی بازان لە بەندەری حەیفا نووسی کە ئەو هێرشە نیشانی دا کە ژێرخانە ناوخۆیەکانی ئیسرائیل هەرگیز پارێزراو نییە و پێویستە ئەو ژێرخانانە ببرێنە ژیر زەویەوە.
زانیاری نوێ لە خەسارەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەی حەیفا ئاشکرا دەبێت
بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکانی هاوپەیوەند بە خەسارە بەجێماوەکان دوای هێرشی مووشەکی سەرکەوتووانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هەر درێژەی هەیە.
News ID 56531
Your Comment