بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕوداو، کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە هەولێر دیدار و گفتوگۆیان کرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق لەم دیدارەدا جه‌ختيان كرده‌وه كه عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه هه‌رێمى و نێودهوڵهتييهكان.
هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و ڕێزگرتن له سهروهريى عێراق بێت و هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنهبوونى زياترى دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقيش ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت.
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه دواى ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زيرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێر و له‌لايه‌ن به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا، هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌كانى ده‌سپێكى ساڵى تازه له به‌غدا و گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و ئێران و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێكرا.
گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجوڵى تيرۆرستانى داعش له عێراق و به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، بابه‌تێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه.
Your Comment