بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار رەمەزان شەیف بەرەبەیانی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی سەردار شەهید سولەیمان بە ئاماژە بە هێرشە قورسەکانی هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە تۆڵە کردنەوەی تیرۆری حاجی قاسم سولەیمان و هاوڕێکانی وتی: بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراق لە کاتژمێر یەک و ٢٠ خولەکی بەرەبەیان بە مووشەکی دوای لەدوای یەک هێرشی کرایە سەر و بنکەی دووهەمیش بە شێوەی هاوکات لە نزیک هەولێر هێرشی کرایە سەر.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکییەکان بە شێوەی هەڵەداوان کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد و سەرەتا ڕایگەیاند کە ترامپ لێدوان دەدات بەڵام دواتر هەڵوەشایەوە و ئەو بە دڵنیاییەوە پەیامەکەی وەرگرت.
سەردار شەریف ڕایگەیاند: پاسدار و گیان فیدایانی بەرەی بەرخۆدان لە سەر ئەو بڕیارەن کە ڕێگایەک کە حاجی قاسم دەستی پێکردبوو، بە هێزەوە درێژەی بدات و چرکەیەک بۆ تەمێ کردنی دەست درێژان دەستەوەستان ناوەستێت.
Your Comment