وەڵامی ئێران بە ئەمریکا، بێ گومان کاردانەوەیەکی سەربازییە

ڕاوێژکاری سەربازی رێبەری باڵا لە لێدوانێک بۆ CNN ڕایگەیاند کە کاردانەوەی ئێران بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی بە دڵنیاییەوە کاردانەوەیەکی سەربازییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری سەربازیی رێبەری باڵا ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی ئەمریکی CNN، ڕایگەیاند کە کاردانەوەی ئێران بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی بە دڵنیاییەوە وەلامێکی سەربازی لە دژی بنکەگەلی سەربازی ئەمریکا دەبێت.

ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لەو وتووێژە کە لە تاراندا ئەنجام درا، وتەی رێبەری باڵای کە "ئێمە هیچکات بە دوای شەڕەوە نین" بیئر هێنایەوە و وتی: ئەو ئەمریکایە کە شەڕی دەست پێکردووە و کەواتە دەبێ چاوەروانی پاشهات و کاردانەوە هاوسەنگەکانی بێت و لەمناوە تەنیا شتێک کە دەتوانێ ئەگەری شەڕ هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەیە کە ئەمریکا پلارێکی هاوشێوەی هەڵمەتەکەی خۆی لێ بدرێت و دوای ئەوە واشنتۆن چیتر نابێ بە دوای شەڕەوە بێت.  

سەردار دێهقان سەبارەت بە تویتی هەڕەشەئامێز و دژبەرانەی ئەم دواییەی ترامپ بۆ کردنە ئامانجی ٥٢ ئامانجی شیمانەیی ئێران وتیشی: ئەو نە شتێک لە یاسای نێودەوڵەتی دەزانێ و نە هیچ لە جاڕنامەگەلی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو نە سیاسەتوانە و مێشکێکی جێگری هەیە.

جەختیشی کرد کە لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە فەرهەنگییەکانی ئێران، هیچکام لە کارگێران و پێرسۆنێلی سەربازی ئەمریکا، ناوەندە سیاسییەکان، بنکە سەربازییەکان  و پاپۆرەکانی ئەو وڵاتە ڕەنگی ئاسایش بە خۆوە نابینن.

News Code 30286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =