AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١٥ ١٥:٥٥

دەقی پڕۆژە یاسای "پێشێلکردنی سەروەری عێراق"

دەقی پڕۆژە یاسای "پێشێلکردنی سەروەری عێراق"

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی سوپای ئەمریکا و شەهید کردنی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس باس دەکرێت و بڕیارە دەنگ لە سەر پڕۆژەی "پێشێلکردنی سەروەری عێراق" بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیار دان لە سەر دەرکردنی هێزەکانی عێراق لەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

پڕۆژە پێشنیار کراوەکەی ئەمڕۆ بە پەرلەمانی عێراق ئەم بڕگانە لە خۆ دەگرێت؛

یەکەم: حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە هەڵوەشاندنەوەی داواکاری هاوکاریکردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراقدا دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا، پێویستە حکوومەتی عێراق کار بکات بۆ کۆتایی هێنانی بە بوونی هێزە بیانییەکان و رێگری کردن لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەو هێزانەوە.

دووەم: لەسەر حکوومەتی عێراق و لەرێگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە پێویست دەکات ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی بزانرێت عێراق لەرووی هونەرییەوە چەند ر‌اهێنەری بیانی پێویستە، لەگەڵ زانینی شوێنی مانەوە و ئەرک و ماوەی کارکردنیان.

سێیەم: لەسەر حکوومەتی عێراق و وەزیری دەرەوە پێویستە دەکات سکاڵایەک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بەرزبکاتەوە بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئەوەش لەبەرامبەر پێشلکاری مەترسیدار بەرامبەر سەروەری و ئاسایشی عێراق.

چوارەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەنگدانی لەسەری دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

News ID 30277

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha