بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش شەهید کرانی سەردار حاج قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە، شایەدی شەپۆلێک لە کاردانەوەکان لە لایەن کەسایەتیگەلی ناسراوەی ئەمریکی بووین.
ڕاب ڕاینێر دەرهێنەری ئەمریکی نووسی: هەستێکی تۆقێنەرە کاتێک دەبینی فەرماندەی گشتیی وڵاتەکەت تەنیا درۆ دەکا و هەوڵ دەدا کردنە ئامانجی دڵی سوپای ئێران پاساو بدات.
ئالێک باڵدوینی ئەکتەری سینەماش لە هەژماری تویتەریی خۆی بە ئاماژە بە هەلومەرجی ئاڵۆزی ترامپ لە کەشی سیاسی ناوخۆیی ئەمریکا نووسی: دەسپێکی شەڕێک بۆ کاریگەری دانان لە سەر لێپرسینەوەیەک؟
پاتریشیا ئارکێت ئەکتەری براوەی ئۆسکاریش نووسی: ئاسایشی نیشتمانیمان مەترسییەکی جیدی لە سەرە و دەبێ ترامپ وەدەرنێین. تەواو کۆماریخوازانی پاڵپشتی بە دەنگی خۆتان لە پۆستەکانیان بکشێننەوە.
جان لگیزامۆ ئەکتەر و ستەندئاپ کۆمێدیی ناسراوەی ئەمریکی لە تویتەەرەکەیدا ڕایگەیاند: ترامپ بووکەلەی شانۆیە و بە کارە ویستی هەموو لێپرسینەوەکەی فەرامۆش بکەن.
ڕۆزانا ئارکێت، ئەکتەر و ئامادەکاری سینەما لە هەژماری خۆیدا نووسی: ترامپ جەنایەتکاری جەنگییە و بەو کارەی مرۆڤگەلێکی زۆر بە کوشت دەدا. دەیەوێ بە تێوەگلاندنی ئێمە لە شەڕدا لێپرسینەوەکەی ڕاگرێت. ئەوڕۆ دەستی هەموو کۆماریخوازان لە خوێندایە.
دێبۆرا مسینگ ئەکتەری زنجیرە درامای "ڤیل و گریس"یش ئاماژەی بەوە داوە کە ترامپ هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
ڕاب دێلنی کۆمیدینەنی ئەمریکی لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ ڕایگەیاند: زیاتر لە ٨٠ ملیۆن کەس لە ئێران دەژین و ئێرانییەکان باش دەناسم و پێم خۆش نییە گەنجێکی ٢٠ ساڵەی ئەمریکی نچێتە ئەوێ و منداڵ و هاووڵاتیانی ئێران بکوژێ و پاشان خۆیشی بە کوشت بدات. شەڕ ئەهریمەنترینی کردارەکانە.
برادلی ڤیتفۆرد ئەکتەری ئەمریکی نووسی: ترامپ کەسێکی خۆپەرەستە و تووشی گرفت هاتووە و هەر بۆیە دەیەوێ شەڕ هەڵگیرسێنێ.
Your Comment