ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: نزیکەی کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی (هەینی) دوو ئۆتۆمبیل کە شەهید سولەیمانی و "ئەبوو مەهدی موهەندیس"ی لە فرۆکەخانەوەی بەغداوە بۆ ناوشاری بەغدا دەگواستەوە، کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و هەموو دانیشتووانی ناو ئەو ئۆتۆمبیلە کە ١٠ کەسیان لە هاوڕێیان و پارێزەرانی شەهید سولەیمانی و شەهید موهوندیس بوونە، شەهید کران.
ئەو هەڵمەتە جەنایەتکارانەیەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کاردانەوەگەلی جۆراوجۆری بە دواوە بوو. هەر لەو پەیوەندییە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق وتی: ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە ئەگەر بێتو عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق.
هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری عێراق جەختی کرد: ئەوهەڵمەتە جەنایەتکارانە جگە لە بەرزکردنەوەی ئیرادەو ورە لە درێژەپیدان بە ڕێبازی جەهاد و فیداکاری لەپێناو بنەماو بەها خوداییەکان، چی تری بەدواوە نییە.
هەروەها مەرجەعی باڵای ئایینی عێراق لە کاردانەوە بە شەهید کرانی سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس ڕایگەیاند: هێرشە ناجوامێرییەکان لە نزیکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە شەوی ڕابردوو ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و جارنامەی نێودەوڵەتییە.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک باسی لەوە کردووە کە سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهوندیس دوو فەرماندەی تایبەتی و بەرچاوی جەهادی لە فەلەستین و ناوچە دەهاتنە ئەژمار.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان جەختی کرد: تۆلەسەندنەوە و سزادانی جەنایەتکارترینەکانی جیهان، بەرپرسیارێتی و ئەمانەتی هەموو رەزمەندەکانی جیهان دەبێت. ئەمریکاییەکان ناتوانن بگەنە ئامانجەکانی جەنایەتە گەورەکانی خۆیان هەموو ئامانجەکانی حاج قاسم بە دەستی برا و منداڵ و قوتابییەکانیان لە ئوممەتیئیسلامی دێتەدی.
عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئیداری کاروباری عێراق ڕایگەیاند: عێراق بە توندی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمریکای ئیدانە کرد. ئەو دوو شەهیدە نمونەی سەركەوتنی گەورەبوون بەسەر داعشدا.
هەر لەو پەیوەنسییە سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووشیا ڕایگەیاند کە شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی سەربزێوییەکی زۆر پڕمەترسییە کە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی ناکۆکییەکانی لە هەموو ناوچەدا. مسکۆ وێرای دەربڕینی هاوخەمیی لە گەڵ ئێران و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران ڕاشیگەیاند کە سەدار سولەیمانی پارێزەری بەرژەوەندیگەلی نەوتەوەیی وڵاتەکەی بوو.
موقتەدا سەدریش وتی: بە ئامانج کردنی سەردار سولەیمانی، بە ئامانج کردنی جەهاد و رۆحی شۆڕشگێڕییە، بەڵام ناتوانن لە كەرامەت و رۆحی شۆڕشگێڕیمان کەم بکەنەوە.
ئەوانە تەنیا بەشێکی چکۆلە لە شەپۆلی کاردانەوە جۆراوجۆرەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە هەواڵی شەهید کرانی سەرداری گەورەی ئیسلام حاج قاسم سولەیمانی بوو. ئەوی ڕاست بێ کاردانەوەی جیهانی بەو تیرۆر و ئیدانە کردنی نیشاندەری تووڕەیی جیهانی لە هەڵوێستی تیرۆریستیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەو تووڕەیی جیهانییە خۆی سەرچاوە لە هەڵسوکەوتی ڕاستگۆیانەی ئێران لە دابین کردنی ئاسایشی جیهانی و هاوکات هەڵسوکەوتی دژە ئاسایشی و تێکدەرانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهانی دەگرێت.
خاڵی دیکەی هاوپەیوەند بەو بابەتە، ئەوەیە کە زنجیرە پەیامی بەرپرسانی عێراقی بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری سەردار سولەیمانی نیشاندەری بێ بنەما بوونی ئیدعا و پاگەندەی هاوئاهەنگی نێوان دەوڵەتی عێراق و ئەمریکا لەو جەنایەتە دزێوەیە. میدیاگەلی دارەدەست و مووچەخۆری ئەمریکی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا لە هەڵمەتێکی هاوئاهەنگی پێشتر پلان بۆ داڕێژراوە و بە ئامانجی ئاژاوەنانەوە لە نێوان گەلانی ئێرانی و عێراقی هەوڵیان دا کە بەغداش لەو جەنایەتە تێوە گلێنن و بە هاوبەشی واشنتۆنی لە قەڵەم بدەن، ئەوە لە کاتێکدایە کە پەیامی بەرپرسانی عێراق بە پێچەوانەی ئەو پاگەندانە و هەڵوەشێنەری پیلانی دوژمنە.
ئەوە جەنایەتە حاشاهەڵنەگرەی ئەمریکا نمانەی سەلمێنەری "تیرۆریزمی دەوڵەتی"یە. ئەمریکییەکان سەلماندیان کە پێشەنگی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتی لە ئاستی ناوچە و جیهانن. لەمناوە، بێدەنگیی سڕکەری ڕێکخراوەکانی جیهانی و لەوان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان هەمبەر بە تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا خۆی جێی سەرنج و تەواو دزێوانەیە.
وڵاتانی ناوچەش هەمان سیاسەتیان هەمبەر بە تیرۆریزمی ئەمریکی و سیاسەتەکانی گرتۆتە بەر. ئەوانیش هەر وەک ڕێکخراو و ناوەندگەلی نێودەوڵەتی هەمبەر بەو تیرۆریزمە دەوڵەتییە بێدەنگیان هەڵبژاردووە. وڵاتانێکی وەک عەرەبستانی سعوودی، بەحرەین و ... نمانەی ئەو وڵاتانەن؛ ئەگەرچی هەندێکی دیکە لە لایەنەکانی وەک ڕژیمی زایۆنی ڕاشکاوانە و بە ئاشکرا پاڵپشتیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
لە ڕاستیدا ئامانجی سەرەکی و بنەمایی ئەمریکییەکان لەو جەنایەتە دزێوە لاواز کردنی بەرخۆدان نەک تەنیا لە عێراق و ئێران بەڵکوو لە سەرتاسەری ناوچە بووە؛ ئەگەرچی رێگەی شەهید سولەیمانی و شەهیدانی دیکەی بەرخۆدان و حەشدی شەعبی درێژەی دەبێ و ناوەستێ؛ هەر وەک رێبەری باڵای شۆڕش لە پەیمای سەرەخۆشیی بە بۆنەی شەهید کرانی سەردار سولەیمانی و ڕەزمەندەکانی بەرخۆدان جەختیان لێ کرد.
بێ گومان خوێنی پاک و پیرۆزی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی داری بەرخۆدان ئاو دەدا و زیاتر لە جاران پتەوتر دەکات. رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەوبارەیەوە فەرموویان: "هەموو دۆستان و هەموو دوژمنەکان بزانن هێڵی جەهادی بەرخۆدان بە ورەی زیاتر بەردەوام دەبێت و سەرکەوتن چاوەڕوانی موجاهدانی ئەم ڕێگا پیرۆزەیە. نەمانی سەردار فیدکار و ئازیزی ئێمە تاڵە بەڵام بەردەوامیی خەبات و وەدەستهێنانی سەرکەوتنی کۆتایی بۆ جەناتەتکاران تاڵ دەبێت".
سەردار سولەیمانی لە ڕاستیدا بیرۆکەیەک بوو و ئەو بیرۆکە لە بواری بەرخۆداندا درێژەی دەبێت. بیرۆکەی سەردار و بەرخۆدان هیچکات کۆتاییان پێ نایەت و رێگەی بەردەوام دەمێنێ. سەردار سولەیمانی خۆی رێگەی سەردارانی گەورەی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزی گرتبووە بەر؛ سەردارانێک کە گیان پاکیان بۆ ئیسلام و بەرخۆدان بەخت کردبوو. ئێستاش ئەو سوورگەیە بەردەوامە و سەردارانی گیانبەخشی دیکە درێژەی بە رێگەی سەردار سولەیمانی دەدەن.
پێشینەکان نیشان دەدەن کە تیرۆری کەسایەتیگەلی گەورە لە لایەن ترۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا و زایۆنیزم تا ئێستا زیانی بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نەگەیاندووە. بۆ وێنە، تاریخ دەسەلمێنێ کە بە شەهید کرانی سەردار تارانی موقەدەم، پیشەسازیی مووشەکی وڵات پێشکەوتووتر بوو و بە شەهید کرانی شەهریارییەکان و ئەحمەدی ڕۆشنەکانیش توانستی ناڤۆکی وڵات بەرزتر بوو و ئێستاش بە شەهید کرانی سەرداری مەزنی ئیسلام واتە سەردار سولەیمانی ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە جاران تۆکمە و پتەو دەبێت.
جگە لەوەی وترا، دەبێ ئاور لەو پرسەش بدرێتە کە نووکی دەبانی تیرۆریزمی دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا ڕووی لە کۆماری ئیسلامی ئێران نییە و تەواو بەرخۆدانی کردۆتە ئامانج. شەهید کرانی ئەبوو مەهدی موهوندیس جێگری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی عێراق و تاقمێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو گرووپەی بەرخۆدان سەلمێنەری ئەو باوەڕەیە.
ئەوە نیشاندەری یەکپارچەیی بەرەی بەرخۆدانە و دەسەلمێنێ کە تەنانەت دوژمن، بەرخۆدان چ لە ئێران و چ لە عێراق ناتوانێ لێک هەڵبڕێ. کەواتە، یەکپارچەیی بەرخۆدان لەوڕۆدا ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە، بە چەشنێک کە تەنانەت دوژمنانیش ناچار لە قبووڵ کردنین. لەو ڕووەوە، تۆڵەستاندنەوەی ئەو جەنایەتە دزێوە لە ئەمریکییەکان تەنیا بە ئێران نابەسترێتەوە، بەڵکوو بەرەی یەکپارچە و هاوڕیزی بەرخۆدان وەڵامی ئەو جەنایەتە دەدەنەوە.
ئەوی ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەیە کە جەنایەتکارانی تیرۆریستی ئەمریکی لە دوای شەهید کرانی حاج قاسم سولەیمانی و فەرماندەگەلی حەشدی شەعبی بەرەوڕووی تۆڵەیەکی قورسن. هەر وەک رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیش جەختیان کرد: "تۆڵەیەکی کوشندە و سەخت چاوەڕوانی جەنایەتکارەکان دەکات کە دەستی پیسی خۆیان بە خوێنی سەرداری گەورە و پڕ لە شانازی ئیسلام و دیکەی شەهیدەکانی ئەم ڕووداوەوە تلاندووە".
بێ گومان ئێران و بەرەی بەرخۆدان تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی لە کات و شوێنی گونجاو دەکەنەوە. ئەمریکییەکانیش باش دەزانن کە تۆڵەی قورسی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە بابەتی ئەو جەنایەتە دزێوەیان، لەوە نزیکترە کە بیر دەکەنەوە. هەر بۆیە کرشێکی پڕمەترسی و قۆشقی بوون باڵی بە سەر ڕیزەکانی ئەمریکی و دارودەستەکانی لە ناوچەدا کێشاوە.
Your Comment