گورزی کوشندە لە جەنایەتکاران دەدەین

سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای سەرەخۆشی بۆ شەهید کرانی سەردار حاج قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: تۆڵەیەکی قورسی خوێنە بە ناحەق ڕژاوەکان لە جەنایەتکاران دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای سەرەخۆشی بۆ شەهید کرانی سەردار حاج قاسم سولەیمانی و شەهیدانی جەنایەتەکانی ئەمریکا لە بەغدا، جەختی لە درێژەی رێگەی ئەو شەهیدە بەرزە و تۆڵەی قورس لە جەنایەتکاران کرد.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی نەک یەک کەس، بەڵکوو بڕوا و قوتابخانەیەکی بێ کۆتایی بوو و لەوە بە دوا شایەدی دەرکەوتەی مانادارتری لە جواگرافیای هەژمۆنی و ئامادەبوونی ناڕەوا و داگیرکەرانە لە جێ جێی جیهان دەبن.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: سەرەڕای هەموو پیلان و ئاژاوەنانەکانی ڕژیمی جەنایەتکار و تیرۆریستی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەوان داڕشتنی شەڕی بەوەکالەت و تیرۆریزمی تەکفیری و کردنە ئامانجی فەرماندە و ڕەزمەندە ئازا و دلێرەکانی بەرەی بەرخۆدان، شۆڕشی ئیسلامی و گەلی مەزنی ئێران و ڕەوتی بەرخۆدانی ئیسلامی درەوشاوەتر و چالاک‌تر لە هەر قۆناغێکی مێژوویی بەرەو ئارمانجە بەرزەکانی شارستانیەت‌سازی خۆی هەنگاو دەنێت و دوژمن بە مەزنایەتی و دەسەڵاتی خۆی ڕادەچڵەکێنێت.

لەو ڕاگەیێندراوە ئاماژە بەوەش دراوە: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ هەینی (١٣ی بەفرانبار) جیهان و ئۆمەی ئیسلامی شایەدی جەنایەتی هێرشی ئاسمانی هێزە داگیرکار و تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبیلی هەڵگری سەردار حاج قاسم سولەیمانی و هاوڕێیانی و لەوان ئەبوو مەهدی مەهەندیس و تاقمێکی دیکە لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی عێراق بوون کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانی ئەمریکیی بووژاندنەوەی داعش و گرووپگەلی تەکفیریی و تێکدانی ئاسایشی عێراق، بەرەو بەغدا دەچوون.

سوپای پاسداران جەختی لەوەش کردووە: بە رێبەری باڵای موسڵمانان و تێکرای ئۆمەتی ئیسلامی بە تایبەت گەلی شەهیددەر و حیماسەسازی ئێران و ڕەزمەندەکانی بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامی و دژە زایۆنیی ناوچە بەڵێن دەدەین کە بە تۆڵەیەکی قورسی خوێنی پاک و بە ناحەق ڕژاوەی ئەو شەهیدە بەرزانە لە جەنایەتکاران، رێگەی سپەهبۆد شەهید حاج قاسم سولەیمانی لە لایەن هاوخەباتەکانی لەم ناوەندە شۆڕشی و جەماوەرییە بە هێزی زیاترەوە درێژە پێ دەدەین و بەرەی بەرخۆدانی ئیسلامیش پێداگرانەتر لە ڕابردوو پەیجۆری ئارمانجە بەرزەکانی ئەو دەبێت.

News Code 30203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =