هاوسەنگەرەکانی سەردار سولەیمانی خەوی ئاسوودە لە ترامپ دەگرنەوە

پێش نوێژی هەینی تاران وتی: ڕێبازی سەردار سولەیمانی دریژەی هەیە و هاوڕەزمەکانی ئەو خەوی ئاسوودە لە چاوی ترامپ و هاوپەیمانەکانی هەڵدەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید ئەحمەد خاتەمی پێش نوێژی هەینی تاران لە کاردانەوە بە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی:

ئایەتوڵڵا خاتەمی جەختی کرد: ڕێگا و کاری سەردار سولەیمانی بێ گومان درێژەی هەیە و هاوسەنگەرەکانی رێگاکەی درێژە دەدەن و خەوی ئاسوودە لە چاوی ترامپ و هاوپەیمانەکانی دەگرێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان و بە تایبەت ترامپ دڵنیا ببنەوە، خوێنی شەهید سولەیمانی دەکوڵێت و کارێک دەکەین کە ڕۆژیان ببێتە شەوی ڕەش.

News Code 30198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =