بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دوای تیرۆری شەهید سەردار قاسم سڵێمان لە هەژماری تویتەرەکەی خۆی نووسی: کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە دوابەدوای ڕاگەیاندنی تیرۆری سەردار سڵێمانی لە عێراق کاتژمێر ٧ ی سەرلەبەیانی لە نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە درێژەی هەیە.
بە ڕاپۆرتی مێهر، سوپای پاسداران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە شەهید بوونی سەردار سەرلەشکەری قاسم سڵێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران هەواڵی دا و ڕایگەیاند: زانیاری لە سەر بەرنامەکانی پێوەندیدار بە ڕێوڕەسمی پێشوازی، بەڕێ کردن و بەخاک سپاردنی تەرمی پاکی شەهیدان ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment