بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ١٠ ساڵ لەوە پێش سووکایەتی ئاژاوەگێڕان و هێزە بە کرێ گیراوەکانی دوژمنان بە پیرۆزییەکان و رۆژانی عاشوورا و تاسووعا بووە ئاگرێک و بەربووە گیانی خەڵکی نیزام خۆشەویست و شۆڕشی و خوڵقانی حیماسەی ٩ی بەفرانبار؛ حیماسەیەک کە نیشانی دا خەڵکی ئێران بەدەر لە دەستە و تاقمبازی سیاسی و کێشە و کەمایەسییەکان، بە دڵ و گیان پابەندی ئیسلام، شۆڕش و ویلایەتی فەقێن.
خەڵکی بۆ ئەمساڵیش لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی وڵات و لە پێناو ڕاگەیاندنی بەسیرەت و هوشیاریان، بە کاتی هاودڵی و هاوڕایی بە دەوری یەکتری کۆبوونەوە و میوانداری حیماسەیەک بوون کە ساڵانێکی نە زۆر دوور ئەم خەڵکە لە دڵی مێژوودا تۆماریان کردووە و بۆ جارێکی دیکە خۆشەویستیان بۆ وڵات و نیزام بە دەنگی بەرز بە گوێی جیهان گەیاند.
٩ی بەفرانبار کە بە رۆژی بەسیرەت و هوشیاری ناوی لێ دەبرێ، بیرهێنەرەوەی ساڵی ڕێپێوانی ملیۆنی گەلی ئێران بۆ ڕاگەیاندنی ڕق و نەفرەتیان لە دوژمنان و وڵامی بەبڕشتانە بە ئاژاوەگێڕانە کە بە بیانووی ساختەکاری لە دەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران، ڕێگەی چەواشەکاری و بەڵاڕێدا چوونیان، گرتەبەر.
Your Comment