ئێران گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ دەرفەت گۆڕیوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەمارۆکان ڕێگایەکی بەزین-بەزینە و ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ، درێژەی هەبێت و ئەبێ لە شوێنێکدا ڕابگیردرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی کوالالامپور سەفەری مالیزیای کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لە گەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەتی یازدەیەم ویستی بە جیهان بیسەلمێنێت کە کێشەکان لە گەڵ وڵاتانی تر لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر دەکەین.

ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانی وتی: ئامانجی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەپاندنی گەمارۆ و زیاترین گوشار لە سەر ئێران ئەوە بوو کە ئێمە گۆشەگیر بکەن و گوشارەکان ببنە هۆی ئەوەی کە تاقەت و سەبری ئێران کۆتایی بێت و لە بەرابەر دەسەڵات بوەستنەوە.

ناوبراو وتیشی: بە پێچەوانەی بیری ئەوان، خەڵکی ئێران سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیان بە بۆنەی گەمارۆکانەوە کە مادەی خۆراکی و دەرمانیش دەگرێتەوە وەستانەوە و تەنانەت لە هەندێک بوارەکانیش، گوشارەکانی دوژمنیشیان کردە دەرفەت.سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە گەمارۆکان ڕێگایەکی بەزین بەزینە و ناتوانێت بۆ درێژ خایەن درێژەی هەبێت و ئەبێ لە جێگایەک کۆتایی پێ بێت، زیادی کرد: بە بڕوای من ئەو گەمارۆوانە ناتوانن درێژەیان هەبێت و کارێکی نایاساییە.

ڕۆحانی جەختی کرد: ئەمریکییەکان ناچار دەبن لە ئەو ڕێگایە کە ڕۆیشتوون بگەڕێنەوە و ئێمەش بە وەستان و بەرخۆدانی خۆمان ئەوان ناچار بە گەڕانەوە دەکەین.

News Code 29916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =