هێرشی ئارامکۆ هەڵمەتی جەنگیی ئێران بوو/ پێشوازی لە دانوستان دەکەین

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە پاگەندەیەکی چەندپاتەکراو، ئێرانی بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر ئارامکۆ ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بلۆمبێرگ، برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی دانیشتنی دۆحە، ئیدعای کرد کە واشنتۆن سەرەڕای گەمارۆکان، هێشتاش لە ئایدیای گفتوگۆ لە گەڵ ئێران پێشوازی دەکات.

ناوبراو ئیدعایشی کرد: ئێران هێشتاش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهانی. ئەوەی کە ئێران لە پشت هێرشی مانگی سێپتامبێری نەوتی عەرەبستانی سعوودی بووە، بابەتێکی پێ زانراوەیە و دەوڵەتی سعوودی بەڵگەگەلێکی لە هاوبەشی ئێران لەو پرسەدا ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.

هۆک ئاماژەی بەوەش دا کە هەڵوێستێکی ئیجابی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس سەبارەت بە خۆش کردنەوەی پەیوەندیان لە گەڵ قەتەر لە ئارادایە و ئەمریکا بە ئاشتەوایی عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین لە گەڵ قەتەر هیوادارە.

News Code 29848

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =