کوردستان ڕاکێشەی زۆری فەرهەنگیی بۆ گەشتیارانی بیانی هەیە

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان وتی: ڕاکێشەگەلی زۆری فەرهەنگی و جواگرافی بۆ سەردانی میوانان و گەشتیاران لە پارێزگای کوردستاندا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئیقباڵ پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە دیداری باڵوێزی نەمسا لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانی بۆ شاری سنە، بە ئاماژە بە دەوڵەمەندی فەرهەنگی کوردستان و جێی سەرنج بوونی بۆ گەشتیاران، وتی: هیوادارم لە داهاتوودا شایەدی ئامادەبوونی زیاتری گەشتیارانی نەمسایی لە کوردستان بین.

خۆش ئیقباڵ لە درێژەدا ڕۆڵی وڵاتی نەمسای لە چارەسەرییی کێشەگەلی جیهانی سازێنەر و ئیجابی هەڵسەنگاند و وتیشی: لە بابەتی ڕێککەوتنی بەرجام سایەدی هەوڵ و تێکۆشانی زۆری نەمسا بووین، بەڵام بە داخەوە دەوڵەتی ئەمریکا ئیەو ڕێککەوتنە پێشێل کرد و هاوكێشەکانی تێک دا.

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: لە پارێزگایکوردستان لە سای ئامادەبوونی خەڵکی، تەواو ئاسایش جێگرە و ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە هەر جۆرە چالاکییەکی ئابووری و سەرمایەدانەرانەی وڵاتی نەمسا لەم پارێزگایە.

News Code 29814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha