AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٩ ١٠:٣٨

پەروین بوڵدان:

کورد دەسەڵاتی بە دەستەوە نەمێنێت، داعش لە باکووری سووریا دەبووژێتەوە

 کورد دەسەڵاتی بە دەستەوە نەمێنێت، داعش لە باکووری سووریا دەبووژێتەوە

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بە ڕەخنە لە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی تورکیا بەرانبەر کورد، ڕایگەیاند: کورد دەسەڵاتی بە دەستەوە نەمێنێت، داعش لە باکووری سووریا دەبووژێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە لێدوانێکدا لە پەرلەمانی تورکیا وتی: پرسیارێکم لێتان هەیە: ئەگەر کورد شکست بهێنێت تورکیا سەردەکەوێت؟ کاتێک کە کوردەکان لە ماڵی خۆیان و نیشتمانی خۆیان دەربکرێن پرسی ئیدرنە، ئارداهان، ترابزۆن چارەسەر دەبێت؟ بە شکست دانی کوردەکان لە سووریا نرخی بێکاری و گەندەڵی لە تورکیا دادەبەزێت؟هەر سیاسەتێک کە بۆ شکستی کوردەکان دەگیردرێتە بەر لە ڕاستیدا یەخەی تورکیاش دەگرێتەوە.

وتیشی: نەتەوەی تورکیا ئەبێ بزانن ئەگەر کورد شکست بهێنێت لە باکووری سووریا داعش جارێکی دیکە دەبووژێتەوە. بەداخەوە بە هۆی چارەسەر نەکردنی پرسی کوردەکان و کۆتایی نەهێنان بە دوژمنایەتی لە گەڵ کورد، هەم کورد و هەم تورکیش شکست دەخوات.

بوڵدان زیادی کرد: هەر دەسەڵاتێکی سیاسی کە لە گەڵ پرسی کورد بە شێوەی ئەمنیەتی بەرەوڕوو بووە، شکستی هێناوە و لەناوچووە. پارتی داد و گەشەش لە کۆتاییدا دەچێتە ڕیزی شکست خواردووەکانەوە. ئێوە پرسی کوردتان چارەسەر نەکرد بەڵام کوردەکان ئێوە چارەسەر دەکەن.

News ID 29782

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha