بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری شاری سەقز ئەوڕۆ (شەممە) لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنیی پۆستەرەی شازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز، وێرای سەرەخۆشی بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی تەلاری مانگەشەوی ئەو شارە، وتی: مێهرەجانی شانۆی کوردی هێمایەکە بۆ شاری سەقز و بە بەڕێوەچوونی شیاو و بەرزی دەپارێزرێت.
کامیل کەریمیان هەروەها هیوای خواست کە تا ١٠ ساڵی داهاتوو لە رێگەی مێهرەجانی شانۆی کوردییەوە، سەقز وەک شاری پایتەختی شانۆی کوردی بناسرێت.
لە درێژەدا هیوا حاج محەمەدی بەڕێوەبەری شازدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی وتی: ئەو مێهرەجانە تایبەت بە چێنێکی تایبەتی لە کۆمەڵگا نییە و تایبەتە بە هەموو خەڵکی و هەر بۆیە داوا لە هونەرمەندان و میدیاکاران دەکەین کە لە باشتر بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەجانە هاوکارمان بن.
شازدەهەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز رۆژی ١٩ی سەرماوەز دەست پێ دەکات و تا ٢٢ی سەرماوەز لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئەو شارە بەردەوام دەبێت.
Your Comment