پلانی مووشەکی ئێران بڕیارنامەی ٢٢٣١ پێشێل ناکات

مارک فینۆ وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە نامەی سێ وڵاتی ئەورووپی ئەگەر بە مەبەستی گوشاری زیاتر خستنە سەر ئێرانە، شکست دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا سێ وڵاتی ئەورووپی لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنیۆ گوترش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، "گەشەی مووشەکگەلی بالێستیکیی (بە وتەی ئەوان) هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی ئێران"یان بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش زانی.

ئەو سێ وڵاتە لە نامەکەیاندا کە لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشیشدا بڵاو کراوە، داواین لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە ڕاپۆرتی دواتریدا، ئەنجومەنی ئاسایش لەوبارەیە ئاگادار بکاتەوە کە چالاکی مووشەکی بالێستیکیی ئێران لە دژی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ساڵی ٢٠١٥ بۆ قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئێرانە.

لەوبارەیەوە مارک فینۆ دیپلۆماتی پێشووی فەڕەنسی و ئەندامی چالاکی ناوەندی سیاسی ئەمنیی ژێنێڤ (GCSP) لە مەودای ساڵەکانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٣، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر، وێرای ڕەت کردنەوەی ئەو بۆچوونە، ڕایگەیاند: بابەتی پلانی مووشەکی بالیستیکی ئێران کە لەو نامەیەدا ئاماژەی پێ ‌دراوە بەشێکە لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرجام پشت‌ڕاست دەکاتەوە، بەڵام بەشێک لە بەرجام نییە. هەر بۆیە ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێ لەباری تیۆرییەوە بڕیارنامەیەک لەبارەی یاسا و ڕیسای پلانی مووشەکی ئێران داڕێژێت و پەسندی بکات، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پابەند نەبوونی ئێران بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ بوونی نییە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: نامەی سێ وڵاتی ئەورووپی پرسێکی گرینگ دەورووژێنێت. بەڵام ئەگەر تەنیا بە گوشار خستنە سەر ئێران بن و هەلێک نڕەخسێنن بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو بابەتە بە پێی ڕوانگە و چوارچێوەی ناوچەیی، بێ گومان شکست دەهێنێت.

مارک فینۆ بە ئاماژە بەوەی کە ئەو هەنگاوەی ئەورووپییەکان پیلانێکە بۆ سەپاندنی گوشاری زیاتر لە سەر ئێران لە پێناو قبووڵ کردنی بەستێنێکی بەربڵاوتر بۆ دانوستان، ڕاشیگەیاند: ئەورووپا لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی جێی پەسندی ئەمریکا، دەیەوێ لەو رێگەوە ئێران ناچار لە قبوول کردنی دانوستانێکی بەربڵاوتر لە پلانی ناڤۆکی بکات. بەڵام لەو هەنگاوەدا شکست دەهێنێت، مەگین ئەوەی کە لەو ڕێککەوتنە بەربڵاوەدا سوود و قازانجێک دەستی ئێران بگرێت.

News Code 29719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =