AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١٤ ٢١:٤٩

وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند؛

پیلانی تەقاندنەوەی بەشی ناوخۆی زانکۆی عێلم و سەنعەتی تاران شکستی هێنا

پیلانی تەقاندنەوەی بەشی ناوخۆی زانکۆی عێلم و سەنعەتی تاران شکستی هێنا

وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: تیمێکی توندئاژۆ بە بڕینی شیلانگ و بردانەوەی شێرەی گازی نووستنگەی خوێندکاریی زانکۆی عیلم و سەنعەت هەوڵی تەقاندنەوە و ئاگرکردان و کوشتوبڕی خوێندکارانی دەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، تیمێکی توندئاژۆ بە بڕینی شیلانگ و بردانەوەی شێرەی گازی ئاشپەزخانەی نووستنگەی خوێندکاریی زانکۆی عیلم و سەنعەت هەوڵی تەقاندنەوە و ئاگرکردان و کوشتوبڕی خوێندکارانی دەدا کە لە سای لوتفی خودا، هوشیاریی خوێندکاران و هەوڵی هێزەکانی پاراستن ناکام ما.

بە لێکدانەوە و پەیجۆریی ئەنجام دراوە ئەنجامدەرانی ئەو پڕۆژە دزێوانە ناسراو و دەستبەسەر کران. ئەو کەسانە کە بەشداری بشێوییەکانی ئەم دواییەش بوونە و تووشی کرداری دزێوانەش هاتوون، لە توێژینەوە سەرەتاییەکان ڕاچڵەکانی ڕای گشتی و کۆمەڵگەی خوێندکاران لە سەرودەمی ١٦ی سەرماوەزیان بە ئامانجی ئەو کارەیان ڕاگەیاند و دەیانەویست بەو کارە سیستەمی ئاشپەزخانەی نووستنگەی ٢٠٠ کەسی خوێندکاران عەیب‌دار و زیانبار نیشان بدەن و نیزام بە بەرپرسی ئەو کارەساتە لە قەڵەم بدەن.

News ID 29693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha