٢١ داعشی لە ماوەی سێ هەفتەدا گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان

بەرپرسانی ئەنقەرە لە دەرکردنی ٢١ داعشی بیانی لە تورکیا بۆ وڵاتەکانیان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ٣ هەفتەی ڕابردوو ٢١ داعشی بینایان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەکانیان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: ژمارەی تیرۆریستەکان لە ناوەندی هێشتنەوەی داعشییەکان لە تورکیا ئێستا بۆ ٩٣٨ کەس کەم بووەتەوە.

تورکیا ١١ ی نۆڤەمبەری ئەمساڵی زایینی ڕایگەیاندوو ڕەتوی کردنە دەرەوەی تیرۆریستە داعشییەکان لە وڵاتەکەی دەستی پێکردووە.

سڵێمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرەتاکانی ئەم مانگەی زایینی ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی هۆتێلی تیرۆریستە داعشییە بیانییەکان نییە.

News Code 29653

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =