AP ١٣٩٨ سەرماوەز ١١ ١٦:٠٤

لە کێبڕکێی بەهیزترین پیاوانی ئێران؛

وەرزشوانەکانی کوردستان دوو نیشانی زێڕیان بردەوە

وەرزشوانەکانی کوردستان دوو نیشانی زێڕیان بردەوە

مهران ئەسەدی و والی فەلاحی دوو وەرزشوانی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی پاڵەوانێتی یانەکانی ئێران کە لە ئسفەهان بەڕێوە چوو، دوو نیشانی زێڕیان مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، چواردەیەمین خولی کێبڕکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی یانەکانی وڵات بە میوانداری ئەسفەهان بە ئامادە بوونی ١٣٥ وەرزشوانی کێشی قورس لە ٢٣ پارێزگای وڵاتەوە لە کێشەکانی ٩٥- و ١٠٥- کیلۆگرام لە بوارە جیاوازەکان بەڕێوە چوو.

یانەی هەشت کەسی پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوون لە ئەو خولە لە کێبڕکێیەکان توانی دوو نیشانی زێڕ و یەک پلەی حەوتەمی مسوگەر بکات.

مهوان ئەسەدی لە کێشی ٩٥- و والی فەلاحی (ئارێز) لە کێشی ١٠٥- توانیان زیاترین خاڵ وەربگرن و میدالیای زێڕ لە مل بکەن.

شیاوی باسە، سەرپەرشتی و ڕاهێنەری پیاوانی ئاسنینی کوردستانی لە ئەو کێبڕکێیانە لە ئەستۆی فواد ئەمیری بوو.

News ID 29634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha