بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە ئاماژە بە ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هەموو جۆر پیلان و هەڕەشەکانی دوژمن وتی: لە هێزە چەکدارەکان لایەنەکانی پیلانی دوژمنان، لە ژوورە هاوبیرییەکان تاوتوێ کراوە و لایەنە جیاوازەکانی دیاری کراوە. ئەو هەوڵانەش کە ئەبێ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر هەڕەشە و پیلانەکانی دوژمن و بۆ شکست دانی ئەو پیلانانە ئەنجامی بدات، بە باشی دیاری کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پیلانی ئەم دواییەی دوژمنان کە پاش گران بوونی نرزی بەنزین لە شارە جیاجیاکان رووی دا، وتی: ئەو پرسەی کە لە وڵات رووی دا جیاوازی بنەڕەتیی لە گەڵ بابەتەکانی پێشتر هەبوو. ئامانجی دەسپێکی ئەو ڕووداوەش زۆر جیاواز لە ڕووداوەکانی پێشتر بوو کە ئاڵبەت بە وشیاری ڕێبەری و ئەوپەڕی فیداکاری ئەو، نەخشەی دوژمنان شکستی هێنا.
Your Comment