دەوڵەت هۆکاری ئاڵۆزییەکان لە وڵاتە

ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات وتی: لە قۆناغە پێشووەکاندا خەڵک بۆ گران بوونی نرخی بەنزین ئامادە کرابوون بەڵام دەوڵەت لە ئەم قۆناغەدا هیچ قسەیەکی لە گەڵ خەڵک نەکرد و هەر ئەوەش بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامڕەزا مسباحی موقەدەم ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام, لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە چوو، وتی: پرسی ڕۆژ بابەتی نرخی بەنزینە. نرخی بەنزین چەند ساڵێک بوو کە نەگۆڕابوو و هەڵاوسان خەریک بوو دەچووە پێشەوە و ئەبوا نرخی بەنزینیش ورد وردە بەرز بکرایەتەوە تا ئاوەها یەک جارەکی تووشی گۆڕان نەبوایە.

پرسی زیاد بوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی بەنزین و لە پاڵ ئەوەش پرسی پیس بوونی هەوا کە ئەمڕۆ لە شارە گەورەکان بووەتە کێشە، پرسێکی نیگەرانکەر بوو. هەرزان بوونی نرخی بەنزین بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە ئۆتۆمبیلی تاکە کەس سوار زۆر ببینین لە شارەکان کە ئەمە بووە هۆی زیاد بوونی ٩ لە سەدی بەکارهێنانی بەنزین.

مسباحی موقەدەم زیادی کرد: کۆی ئەو هۆکارانە بووە هۆی ئەوەی کە دەوڵەت بڕیار لە سەر گران کردنی بەنزین بدات بەڵام لە ئەزموونی ساڵەکانی رابردوو کەڵکی نەگرت. ئێمە ساڵی ٨٩ یش نرخی سووتەمەنیمان گۆڕی بەڵام ئاڵۆزیەک ڕووی نەدا لە بەر ئەوەی کەلە قۆناغەکانی ڕابردوو خەڵک ڕازی کرابوون بۆ ئەو پرسە بەڵام لە ئەم قۆناغەدا دەوڵەت هیچ قسەیەکی لە گەڵ خەڵک نەکرد و هەر ئەوەش بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان.

News Code 29408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =