بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی بە ئاماژە بە هەفتەی یەکگرتوویی وتی: یەکگرتوویی موسڵمانان پێش لە شۆڕشیش لە ئارادا بوو و زانایانی گەورەی شیعە و سوننە لە سەر ئەو خاڵە جەختیان هەبوو.
پێش نوێژی هەینی تاران دەرێژەی دا: پێغەمبەری ئیسلام لە حەدیسێکدا دەفەرمێت؛ ئەگەر موسڵمانان ڕقیان لە یەک تر نەبێت و پێکەوە دۆست بن دوژمن بە سەریاندا زاڵ نابێت.
ناوبراو وتیشی: ئەو دوژمنانە دەسەڵاتدارانی وڵاتە ئیسلامییەکان سووک دەکەن و سووکایەتیان پێدەکەن و دەڵێن ئێمە بە بۆنەی پارەکەتانەوە دۆستتانین.
ناوبراو وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئیسرائیل هەموویان خاوەن یەک تایبەتیمەندی و ڕاستین، ئەوان دژی خودا و دژی مرۆڤایەتین. ئەوان بە دوای بەرژەوەندی خۆیانن و کاریان بە سەر ئایین و مەزەبی کەسەوە نییە. موسێحی، جوو، شیعە و سوننە جیاوازی بۆیان نییە. لە گەڵ هەمووان باشە ئەگەر پارەیان بدەیتێ و لە گەڵ هەمووان دژە ئەگەر پارەیان نەدەیتێ.
Your Comment