خوێندەوەی بیرەوەرییەکانی کوردستان لە کتێبی شازادەی حەمام

ئەنجومەنی زانستیی خوێندکارانی بەشی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و لێکدانەوەی بیرەوەرییەکانی سەفەر بۆ کوردستان لە کتێبی شازادەی حەمام لە هۆڵی فێردەوسی ئەو زانکۆیە بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کۆڕەدا بە ئامادەبوونی خود نووسەری کتێبی "شازادەی حەمام" (دوکتۆر محەمەد حسێن پاپولیی یەزدی) و تەها سێکانیانی وەرگێڕی ئەو کتێبە، بڕیارە شێوەکانی گێرانەوەی نووسەر لەو بیرەوەرینامەیە و سەفەرەکانی بۆ کوردستان تاوتوێ بکرێت،

کۆڕی ئاوڕدانەوە لە بیرەووەرییەکانی نووسەری کتێبی "شازادەی حەمام" کاتژمێر ١٤ تا ١٧ی رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە (٢٢ی خەزەڵوەر) لە هۆڵی فێردەوسی کۆلێژی زانستە مرۆڤی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.

News Code 29294

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =