بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی یەکەی هونەرگەلی بیناری حەوزەی هونەری کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: نەوید زارع لە دەرهێنەرانی گەنجی کوردستانی توانی لە پازدەهەمین خولی مێهرەجانی خوێندکاری "قورئان و عەترەت" کە لە لایەن زانکۆی عێلمی و کاربوردی شاری قوم بەڕێوە دەچێت، خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بۆ فیلمی "شەمی سارد" مسۆگەر بکات.
زانیار لوتفی هەوڵی میرمنداڵێکی ١٠ ساڵە بۆ دابین کردنی پارە لە پێناو گرفتی ماڵی بنەماڵەکەی و بەشداریی لە کێبەرکێیەک لە ڕووی ناچاریی وەک ناوەڕۆکی کورتە فیلمی "شەمی سارد" ڕاگەیاند، وتیشی: لەم فیلمە ١٧ خولەکییە کە لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان بەرهەم هاتووە، ئارتین ئەحمەدی و ملووک حسێن ئابادی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن و محەمەد تووریۆریان ئەرکی دەنگ هەڵگری و زانیار لوتفی کاری فیلمهەڵگریان لە ئەستۆ بووە.
Your Comment