بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی مەولوودی خوێنی " دەف نەوای ڕەحمەت" بە سەرپەرشتی مەسعوود مورادی، گرووپی هەڵپەرکێ " ئاویەر" بە سەرپەرشتی یەدوڵڵا نوورانی، ئیبراهیم سەقزی و سالار ئیبراهیمی لە پارێزگای کوردستان توانیان مۆڵەتی بەشداری لە دوازدەیەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران بەدەست بهێنن.
دوازدەیەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران، بە ئامادە بوونی زیاتر لە ٢٠٠ هونەرمەند لە ٢٠ پارێزگای وڵات لە بەشەکانی تاکەکەسی، گرووپی و یاریی نەریتی و ئایینی، لە ١٦ بۆ ١٩ ی خەزەڵوەر لە کرمان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment