گەشتی ئاسمانیی ئێران بۆ نەجەف و بەغدا راگیرا

کۆمپانیا فڕۆکەییەکانی ئێران گەشتەکانی خۆیان بۆ فڕۆکەخانەکانی نەجەف و بەغدایان ڕاگرت و تەنیا چەند ئەیرلاین خەریکی گەڕاندنەوەی موسافرەکانی خۆیان لە عێراقەوە بۆ ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دوایی کە خۆپیشاندانە ناوخۆییەکانی عێراق بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە شارە زیارەتییەکانی کەربەلا و نەجەف، هەندێک دامودەزگا پێوەندیدارەکان بە شوێنە پیرۆزەکان لەوانە وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی حەج و زیارەت ڕاگەیێندراویان لە سەر قەدەغە بوونی سەفەری هاووڵاتییەکانی ئێران بۆ وڵاتی عێراق دەرکردووە کە ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە سەفەری زەوینی و ئاسمانی بۆ کەربەلا و نەجەف کەم ببێتەوە یان ڕابگیردرێت.

لە هەمان پێوەندیدا مەقسوود ئەسعەدی سامانی لە کەم بوونەوەی زۆری گەشتەکان بۆ نەجەف لە لایەن ژمارەیەک لە ئەیرلاینەکان و ڕاگیرانی گەشت بۆ بەغدا و نەجەف و لە لایەن ژمارەیەک لە کۆمپانیا فڕۆکەییەکانی ئێران هەواڵی دا.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا ئەو کۆمپانیاگەلەش کە خەریکی چالاکین لەو هێڵەدا، بەس بۆ گەڕاندنەوەی موسافرەکان بۆ ناوخۆی ئێرانە.

News Code 29187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =