ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی دروستكراوی ئه‌مریكا بوو

سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دەڵێت: ئەبووبەکر بەغدادی، سەرکردەی پێشووی داعش دروستکراوی ئەمریکا بووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگی لاڤرۆڤ، له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-یه‌وه‌ وتی: "به‌غدادی، دروستكراوێكی ئه‌مریكا بوو. 
 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا باسی له‌ پێشهاته‌كانی دوای داگیركردنی عێراق له‌ ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كرد و وتیشی: "دوای داگیركاری نایاسایی، داڕووخانی حكوومه‌تی عێراق و ئازادكردنی توندڕه‌وان له‌ گرتووخانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌، داعش سه‌ری هه‌ڵدا. 
ڕاشیگەیاند: "بۆیه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی ئه‌وه‌یان كردبێت ئه‌وا یه‌كێكیان له‌ناوبردووه‌ كه‌ خۆیان ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیان ره‌خساند".
 

News Code 29143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =