کوژرانی خۆپیشاندەرانی عێراقی لە ناوەندی بەغدا وەدرۆ خرایەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە ناوەندی بەغدای وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوومریە نیوز، عەبدولکەریم خەلەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی بڵاو بوو سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لە ناوچەی سنک هەڵکەوتوو لە ناوەندی بەغدای وەدرۆ خستەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد: ناوچەی سنک لە ناوەندی بەغدا هیچ جۆرە کوژران و بریندار بوونێکی خۆپیشاندەرانی نەبووە.

خەلەف جەختی کرد: هیچ پێکدادانێک لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان نەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەیانەویست بە پەڕینەوە لە پردی سنک خۆیان بگەیێننە ناوچەی سەوز کە هێزە ئەمنییەکان بە هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژ ڕێگریان کرد لێیان و ئەو ڕووداوەش هیچ کوژراو یان بریندارێکی نەبوو.

News Code 29137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =