AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٠ ١٤:٣٤

بە ڕاگەێندراوێکی فەرمی;

جەختی ئایەتوڵڵا سیستانی لە سەر ئاشتیخوازانە بوونی خۆپیشاندانەکان لە عێراق

جەختی ئایەتوڵڵا سیستانی لە سەر ئاشتیخوازانە بوونی خۆپیشاندانەکان لە عێراق

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق , شرۆڤەیەکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان لە عێراق بڵاو کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی فەرمی ئایەتوڵلا سیستانی، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای جیهانی شیعە شرۆڤەیەکی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی لە عێراق بڵاو کردەوە.

لە ئەو شرۆڤەدا هاتووە: مەرجەعیەتی باڵای ئایینی جەختی کرد کە بەشداری لە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە مافی تەواوی عێراقییەکانە وێڕای ئەوەی کە لە سەر زەروورەتی بەکارنەهێنانی ناو یا وێنەی ناوبراو لە لایەن گرووپە بەشدار بووەکان لە ئەو خۆپیشاندانە لە هەر گرووپێکی سیاسی یا لایەنگەلێکی تر جەختی کرد.

لە ئەو شرۆڤەدا هەروەها لە سەر پاڵپشتی لە داخوازییە چاکسازانەکانی خۆپیشاندەران و جیاوازی دانەنان لە نێوانیان جەخت کراوە.

شیاوی باسە کە عێراق لە ئەم ماوەدا لە ناڕەزایەتی بە گەندەڵی و کێشەی ئابووری و بژێوی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەربڵاوی بەخۆوە دی.

News ID 29124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha