بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، تورکیا لە ڕادەست کردنەوەی ١٨ سەربازی سوپای سووریا بە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کە لەم دواییەدا دەستگیر کرابوون، هەواڵی دا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد ١٨ سەربازی سوپای سووریا کە پێشتر لە انوچەی کۆبانێ دەستگیر کرابوون، لە ژێر چاوەدێری بەرپرسانی ڕووسیا ئازاد کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕادەست کردنەوەی ئەو سەربازانە لە رێڕەوتی دەرباسیە لە سنوورەکانی تورکیا و سووریا ئەنجام بووە.
Your Comment