بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی دەرچوانی زانکۆی ئەرتەش و زانکۆی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا، وتەیەکیان دا.
رێبەری لەو وتەدانەدا ئاماژەیان دایە پرسە ڕۆژەڤەکانی ناوچەکە و جیهان و بە تایبەتی پرسی ئاڵۆزییەکانی ئەم ڕۆژانەی عێراق و ڕووداوەکانی لوبنان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە پلانی دوژمنەکان بۆ شڵەژاندنی هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە، وتیان: دڵسۆزەکانی عێراق و لوبنان دەبێ بزانن یەکمایەتی سەرەکی ئەوان چارەسەریی نائارامییەکانە و خەڵکی ئەم وڵاتەش دەبێ ئەوە بزانن کە داخوازییە رەوا کانی ئەوان تەنیا لە چێوەی یاسای بنەڕەتیدا دابین دەبێت.
رێبەری هەروەها جارێکی دیکە ئاماژەیان دا کە دەبێ هیوامان بە داهاتوو و بەدیهاتنی بەڵێنەکانی خودا ببێت. نابێت متمانە بە دوژمن بکرێت، نابێت لە جووڵە و پیلانی دوژمن خافڵ بین، بە سەرکەوتنەکان لووت بەرز نەبین و هێزە چەکدارەکانیش دەبێ ئامادەیی پێویستیان بۆ بەرەنگاریی لە گەڵ پیلانەکان ببێت.
ڕێبەریی لە سەرەتای قسەکانیاندا ئاماژەیان دایە گرینگایەتی پرسی ئاسایش بۆ هەر کۆمەڵگایەک و ئەرکی سەرەکی هێزە چەکدارەکانیان بە دابین کردنی ئەمنیەت و ئاسایش ناوبرد.
جەختیشیان کرد کە گەورەترین گورز لە وڵاتێک، شێواندنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئەو وڵاتەیە و بە ئاماژە بە پلانی دوژمنەکان بۆ شێواندنی هەندێ وڵاتی ناوچەکە، وتیان: هۆکارەکانی ئەم دزێوی و ڕقەبەرییە مەترسیدارانە ناسراون و لە پشت ئەم ڕووداوانەوە ، ئەمریکا و دەزگا هەواڵگرییە ڕۆژاواییەکانە کە بە پشتیوانی دارایی هەندێ وڵاتی ناوچەکە کار دەکەن.
رێبەری شؤڕش ڕوو لە دڵسۆزانی عێراق و لوبنان جەختیان کرد: یەکمایەتی سەرەکی، چارەسەریی بشێوییەکانە و خەڵکی ئەم وڵاتانەش دەبێز بزانن کە دوژمن هەوڵ دەدات بۆ شێواندنی بنەما یاساییەکان و دروست کردنی بۆشایی لەم وڵاتانەدا.
Your Comment