کشانەوەی کوردەکان لە ناوچەی ئارامی سووریا کۆتایی هات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە وتنی ئەوەی کە وڵاتەکەی بە دوای نەوتی سووریا نییە، رایگەیاند: ڕووسیا بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە هێزەکوردییەکان لە ناوچەی نزیک بە سنوورە هاوبەشەکان چوونەتە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: هەواڵگەلێک لە ڕووسیاوە گەیشتووتە دەستمان کە نیشانی دەدات، گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە چوونەتە دەرەوە. ئێمە گفتوگۆکان لەو بارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە درێژە دەدەین.

پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕۆژی ٢٢ی ئۆکتۆبەر لە شاری سووچی ڕێککەوتننامەیەکیان بریتی لە ١٠ بەند بۆ هەوڵی هاوبەش لە درێژەی باشتر کردنی دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا واژۆ کرد. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، هێزی سنووری سووریا و پۆلیسی سەربازی ڕووسیا ئەبێ تەواوی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و چەکەکانی تا کاتژمێر ٦ ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشمەە بە کاتی ناوچەیی لە ٣٠ کیلۆمەتری باشووری سنووری سووریا و تورکیا ببەنە دەرەوە.

پاش کۆتایی ئەو ماوە دیاری کراوە، هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا گەشت لێدانی هاوبەشی خۆیان لە ١٠ کیلۆمەتری سنووری ئەو دوو وڵاتە لە لای سووریا ئەنجام دەدەن.

ئەردۆغان لە ئەو لیدوانەی خۆی بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەمریکا ئەو وڵاتەی بە هەوڵ بۆ کۆنترۆڵی کیڵگە نەوتیەکانی سووریا تۆمەتبار کرد و وتی: تورکیا تەنیا وڵاتێکە کە چاوی بە دوای نەوتی سووریاوە نییە و تەنیا ئامانجی ئەنقەرە کردنە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ئەو ناوچەیە.

News Code 29105

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =