بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی لە گەڵ ئەمریکا و ڕووسیا لەبارەی پرسی سووریای بە سەرکەوتنێکی مێژوویی زانی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ئیدعای کرد کە حکوومەتی سووریا توانای ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ١٩٩٨ی ئادانای نییە و تورکیا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ دەولەتی دیمەشق نییە.
ڕاشیگەیاند کە هێزە کوردەکانی سووریا تا مەودای ٣٠ کیلۆمەتریی سنووری سووریا و تورکیا و تەنانەت لە قامیشلۆوە پاشەکشێ دەکەن.
رۆژی ڕابردوو سێرگەی لاڤرۆفی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە تورکیا ڕازی بووە بە درێژەدانی ١٥٠ کاتژمێرەی ئاگربڕی لە باکووری سووریا.
بۆچوونی ئێوە