بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەمە لە پەیامێکی تویتریدا نووسی: مارک ئێسپێ، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، وتوویەتی : ئاگربڕ لە باکووری سووریا بە باشی جێگیر کراوە.
وتیشی: هەندێ پێکادانی بچووک روویدا کە دەستبەجێ کۆتایی هات.
ترامپ لەمبارەوە نووسی : کوردەکان لە شوێنی تردا جێگیر کراون. سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەکانی ئاگربڕدا نین. ئێمە ئاسایشی نەوت دابین دەکەین. سەربازەکان دەگەڕێنینەوە ماڵەکانیان.
شیاوی ئاماژەیە ، ئەمریکا و تورکیا پێنج شەمەی حەوتەی ڕابردوو ئاگربڕێکی ڕۆژەیان بۆ شەڕی سووریا واژۆ کرد؛ ڕێککەوتنێک کە سبەینێ دووشەمە کۆتایی دێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کرد: سەربازەکانی ئەمریکا دەگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
News Code 28976
بۆچوونی ئێوە